لیستى عێراقییه هۆكارى دواخستنى پێكهێنانى وه‌زاره‌ته‌ئه‌منیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

لیستى عێراقیه له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو كه كۆنترۆڵ كردنى وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن لیسته‌گه‌وره‌كانه‌وه هۆكارێكه بۆ دواكه‌وتنى پێكهێنانى ئه‌و وه‌زاره‌تانه.
له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا لیستى عێراقییه رایگه‌یاند به‌شێكى زۆرى لیسته‌براوه‌كانى به‌تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌وڵى كۆنترۆڵ كردنى و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ن, ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى پێكهێنانى هه‌یكه‌لیه‌تى ئه‌و وه‌زاره‌تانه دواكه‌وێت گوتى " هه‌ندێك له لیسته‌كان ڕێگرن له چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و گرفتانه كه دێنه‌پێش وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێت ڕێژه‌یان زیاد بكه‌ن له میلاكى ئه‌و وه‌زاره‌تانه".
وابڕیاره له دواى جه‌ژن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌و باره‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجام بدات كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسى پێكهێنانه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌منییه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو.




