قاسم محمه‌د گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێر كلیلی چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی عێراق له رێگای رێكه‌وتنی هه‌ولێره‌وه ده‌بێت, بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان خاڵه كانی ئه‌و رێكه‌وتنه ره‌چاوبكه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی kdp.info قاسم محمد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی نێوان لایه‌نه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ته‌نیا به گه‌رانه‌وه‌یه بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێر, به جۆرێك ئه‌و رێكه‌وتنه عێراق له‌م قه‌یرانه رزگار ده‌كات گوتی " حكوومه‌تی ئێستای عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه دروست بووه, بۆیه ده‌بێت رێز له بڕگه‌و خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه بگیرێت".
گوتیشى " چوونی شاندنی كوردی بۆ به‌غدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان حه‌زبه چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان ده‌كات".




