په‌رله‌مانی نه‌رویج گفتوگۆ له‌سه‌ر جینوساید و رێگرتن له به‌کارهێنانی جه‌کی کیمیاوی ده‌کات

له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ریز نیجیرفان بارزانی 23/10/2012 ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان گه‌یشته اوسلوی بایته‌ختی نورویج.
سه‌ردانی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان به بانکیشتی ره‌سمی کومیته‌ی کار بۆ مافه‌کانی کورد و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نورویج (ئه‌خته‌ر چادری)بووه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کرد له‌و کوبوونه‌وه‌ی که بڕیاره رۆژی 25/10/2012 له په‌رله‌مانی نورویژی تایبه‌ت به پرسی جینوسایدی کورد له شالاوه‌کانی ئه‌نفال و پرسی ریگه‌گرتن له به‌کاری هێنانی چه‌کی کیمیاوی و هه‌لبجه به نمونه ساز بکرێت.
کومیته‌ی کار بۆ مافی کورد کاری له‌سه‌ر ئاماده کردنی ئه‌م کۆبوونه‌وه گرنگه کردوه و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نورویج دلسۆزانه و به ماوه‌یه‌کی که‌م توانیویه‌تی ئه‌م گفتوگۆیه له ئاستی په‌رله‌مان و به‌ئاماده بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاته وه‌کو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک رێکبخات، خۆشی واتا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نورویجی سه‌ردانی کوردستانی کردوه و له نزیکه‌وه کاریگه‌ری مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال و کیمیابارانی بینیوه.
شایانی باسه به سازدانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه چاوه‌روان ده‌کری پرسی ناساندنی جینوسایدی گه‌لی کوردستان له نێوه‌نده نێو ده‌وڵییه‌کان به شێوه‌یه‌کی رسمی هه‌نگاوی باش به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ و رێگا خوشکه‌ر بێ بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوسایدی گه‌لی کوردستان له‌پال ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان ده‌ینێ به‌تایبه‌تی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی بالا بۆ ئه‌م پرسه و پار سالێش هه‌ر له په‌رله‌مانی نۆریوژی کونفرانسیک بۆ هه‌مان.




