به تۆمه‌تی كوشتن، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مالیكی تۆمار ده‌كرێت

به‌تۆمه‌تی كوشتنی پارێزگاری پێشووی به‌سره، دوو برای محه‌مه‌د وائیلی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی و دوو سه‌رمایه‌داری عیراق و ده‌زگای هه‌واڵگیری، تۆمار ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو برای محه‌ممه‌د موسبح وائیلی، پارێزگاری پێشووی به‌سره، هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، عه‌بدوڵا عوێز جبوری و عیسام ئه‌سه‌دی دوو گه‌وره سه‌رمایه‌داری عیراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تۆمه‌تی كوشتنی براكه‌یان كه له مانگی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه، كوژرا.
ئه‌سعه‌د وائیلی، برای محه‌ممه‌د وئایلی، پارێزگاری پێشووی به‌سره، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به هاوڕێیه‌تی براكه‌ی، رایگه‌یاند: "پێش (20) رۆژ له تیرۆركردنی، براكه‌مان پێیڕاگه‌یاندین كه پیلانێك هه‌یه بۆ كوشتنی".
براه‌كه‌ی پارێزگاری پێشووی به‌سه‌ره، وتیشی: "كاتێك پرسیاری ئه‌و كه‌سانه‌مان لێ‌كرد كه به‌نیازی كوشتنی پیلانیان داناوه، وائیلی پێیوتین: یه‌كێك له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كان، ئه‌ویش سه‌ره‌داوی ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئاشكراكردووه".
روونشیكرده‌وه، براكه‌یان ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندوون كه ئه‌و ده‌زگایه له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رمایه‌دار عه‌بدوڵا عوێز جبوری و عیسام ئه‌سه‌دی ته‌مویل ئه‌كرێت.
به‌پێی وته‌ی برای پارێزگاره كوژراوه‌كه، عه‌بدوڵا جبوری داوای له وائیلی كردووه به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای به‌سره بكه‌ن، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه جبوری خه‌ڵكی به‌سره نه‌بووه و داوای لێكردووه پارێزگاكه به‌جێبهێڵێت (وه‌ك برای پارێزگاره كوژراوه‌كه ئاشكرایكرد).
براكه‌ی محه‌مه‌د وائیلی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه برا كوژراوه‌كه‌یان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ر رووداوێك بوو، ئه‌وا خوێنی له ئه‌ستۆی مالیكی و ئه‌سه‌دی و جبوری‌و ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌بێت كه هه‌ڵده‌ستێت به پاكتاوكردنی.
براكه‌ی پارێزگاری پێشووی به‌سره، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ براكه‌یدا له دادگا سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر مالیكی و جبوری و ئه‌سه‌دی و ده‌زگای هه‌واڵگیری تۆمار كردووه به تۆمه‌تی كوشتنی براكه‌یان.
له كۆتایی مانگی رابردوودا، شه‌وی (27/28ی ئه‌لوول) چه‌ند چه‌كدارێك له ناوچه‌ی جه‌زائیری شاری به‌سره رێگه‌یان له ئۆتۆمبیلی محه‌مه‌د وائیلی، پارێزگاری پێشووی به‌سره گرت و ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێ‌كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا، به‌ڵام دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.




