ئه‌لعامری: حكومه‌تی زۆرینه له عیراقدا شكست ده‌هێنێت

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق ده‌ڵێت: پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه له ئێستادا شكست ده‌هێنێت.
هادی ئه‌لعامری له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند: پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ئه‌گه‌رێكه‌و ره‌نگه له خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیاره له ئێستادا ئه‌سته‌مه‌و شكست ده‌هێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی متمانه له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا داواشی كرد، له ئێستادا كوتله‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسیی و كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی بده‌ن، كه ره‌نگه به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.




