سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامی شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24/10/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌لاحه‌ددین له‌گه‌ڵ شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا كۆبۆوه، كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێزیان به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له رۆژانی 20-23 / 10 سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو و نۆ كۆبوونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕیان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كردبوو.
شانده‌كه به وردی باسی له ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی كرد و سه‌رۆك بارزانیش وێڕای ده‌ستخۆشی له شانده‌كه، ته‌ئكیدی كرده‌وه، له عێراق كێشه‌یه‌ك نییه به ناوی كێشه‌ی كورد و عه‌ره‌ب یا كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی قوڵ له عێراق هه‌یه، كه كێشه‌ی حكومڕانییه ، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ره‌وشی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی له عێراق رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و پێویستی به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی گشت لایه‌نه‌كان هه‌یه و پێویسته هه‌نگاوی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه بكه‌ونه قۆناغی كرداره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون و رێزگرتن له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و جێبه‌جێ كردنی گشت به‌نده‌كانی دوور له ئینتیقائییه‌ت و رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه ژێده‌ر و نیشانده‌رێكی راسته‌قینه بۆ دروستبوون و شه‌رعیه‌تی حكوومه‌تی ئێستای فیدراڵ له به‌غدا.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه ده‌بێت دوای چه‌ژنی قوربان پرۆسه‌ی دیالۆگ دووباره ده‌ست پێ بكاته‌وه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م دیالۆگه فه‌راهه‌م بكرێ به پێی مه‌نهه‌جێكی نوێ و میكانیزمێكی كارا، كه‌وا بكات دیالۆگ به‌ره‌و ئه‌نجامێكی كۆنكریتی ببات و رایگه‌یاند: دیالۆگ ته‌نیا رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گیروگرفته‌كان و پشتگیری ته‌واوی خۆشی له هێوركردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن و لێدوانی ئیستفزازی كرد، كه خزمه‌ت به ره‌وتی دیالۆگ ناكات.




