نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له له‌یلا زانا كرد

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی ئۆكتۆبه‌ری 2012، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا خاتوو له‌یلا زانا كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی ئێستای پرسی كورد له توركیا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكیان له گرنگیی ئارامكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه و ڕاوه‌ستاندنی خوێن له نێوان هێزه‌كانی PKK و توركیادا و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه پرسی كورد له توركیا پرسێكی سیاسی یه و ته‌نیا له ڕێگه‌ی ئاشتیانه و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان تێبگه‌ن كه ئه‌م پرسه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی چالاكیی چه‌كداری و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌م شێوازه‌ش ته‌نیا كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و سوود به هیچ لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بینینی ڕۆڵێكی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌دا دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه له هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه، ڕۆڵ بگێڕێت.




