سه‌رۆك بارزانى سالیادى دامه‌زراندنى ڕۆژنامه‌ى (ئیتیحاد) له به‌رێوه‌به‌ر و گشت ستافه‌كه‌ى پیرۆز ده‌كات

به بۆنه‌ى سالیادى دامه‌زراندنى ڕۆژنامه‌ى (ئیتیحاد) ، سه‌رۆك بارزانى پیرۆزبایی له به‌رێوه‌به‌ر و گشت ستافى رۆژنامه‌كه كرد ، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى :-
به ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان.
برایان له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى نووسینى ڕۆژنامه‌ى (ئیتیحاد)ى به‌ڕێز. سڵاوێكى برایانه.
به بۆنه‌ى یادى دامه‌زراندنى ڕۆژنامه‌ى (ئیتیحاد)ى به‌ڕێز ، جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوادارم كاروانى ئیتیحاد به‌رده‌وامى هه‌بێت ، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ سه‌كۆكانى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌هاى دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یى بۆ گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه‌ى كه له پێناویدا دامه‌زراوه.
هه‌روه‌ها گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ته‌واوى كارمه‌ندان و ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شداریان له پێشخستنیدا كردووه ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له‌گه‌ڵ ڕێز و پێزانینم.
مه‌سعوود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
24/10/2012




