سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24/10/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و ئه‌ندامانی شانده‌كه كۆبووه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شانده‌كه ئاكامی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی خۆی و شانده‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا و ئه‌نجامی گفتوگۆكان له باره‌ی یاسای بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی عیراق بۆ ساڵی 2013 و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی و مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و پرسی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد و ئاماژه‌ی به‌و كۆنووسه هاوبه‌شه كرد كه له نێوان هه‌ر دوولا ئیمزا كراوه و راشیگه‌یاند كه له دوای جه‌ژن وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا بانگهێشتی كوردستان ده‌كرێن بۆ تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌وباسی له‌باره‌وه كردووه و ئه‌و ئاكامه‌ی كه سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه لێی كه‌وتۆته‌وه .
سه‌رۆك بارزانی ، وێرای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شانده‌كه ، ئاماژه‌ی به بایه‌خی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومیی له به‌غدا كرد به مه‌به‌ستی ریشه‌كێشكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگیری له سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات.




