سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵلا ئه‌للامی و محه‌مه‌د ئه‌لبه‌دری ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24/10/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له هه‌ر دوو به‌رێزان عه‌بدوڵلا ئه‌للامی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نوێخوازی له عیراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی رۆژنامه‌ی ( ئه‌لحه‌یات ) ی عیراقی و محه‌مه‌د ئه‌لبه‌دری به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی سه‌ربه‌خۆ و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامی ( ئه‌لعیراقیه ) .
له دیدارێكدا ، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه تاوتوێكران .
هه‌ر دوو به‌رێزان عه‌بدوڵلا ئه‌للامی و محه‌مه‌د ئه‌لبه‌دری ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی_یان كرد له بونیادنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ‌دا و ته‌ئكیدیشیان له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مرۆ عیراق پێویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانی به توانای وه‌كو ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته كه‌ناری دڵنیایی و له‌و ته‌نگژه‌یه رزگاری بكات.




