سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت (حه‌سه‌ن كانه‌بی) ده‌كات

به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت (حه‌سه‌ن كانه‌بی) ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خوای مه‌زن ودلۆڤان
خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت
حه‌سه‌ن كانه‌بی
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پارێزه‌ر و تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری شاری رانیه خوالێیخۆشبێت حه‌سه‌ن كانه‌بی _م پێگه‌یشت .
كۆچكردوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان بووه له خولی یه‌كه‌می دا و له ساڵی 1963ش ماڵه‌كه‌ی شوێنی حه‌سانه‌وه و كاروچالاكی بارزانی نه‌مر بوو بۆیه له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه تێكۆشه‌ره خه‌ساره‌تێك بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانواده به‌رێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره‌ش داواكارم دڵنه‌واییتان پێ ببه‌خشێ و گیانی خوالێیخۆشبێت به‌هه‌شتی به‌رین بێت و ئینشائه‌ڵلا ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
24/10/2012




