ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نائاسایى له باره‌ى بودجه‌وه ده‌به‌ستێت.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى ئۆکتۆبه‌رى 2012، به سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رباره‌ى یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى 2013ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڕێوه چوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2013 گفتوگۆى له سه‌ر کرا و وه‌زیرى دارایى و ئابوورى هێڵه گشتیه‌کانى بو‌دجه‌که‌ى خسته ڕوو. به مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌وله‌ویه‌تى پێداویستییه‌کانى حکوومه‌تیش، بڕیار درا که وه‌زاره‌تى دارایى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان، دووباره بودجه‌که به جۆرێک دابه‌ش بکاته‌وه که تیایدا ڕه‌چاوى ئه‌وله‌ویه‌تى پێداویستیه‌کانى هاووڵاتیان بکرێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها ئه‌وه ڕوون کرایه‌وه که له به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێکى زۆرى بودجه بۆ به‌کاربردن ده‌ڕوات، به تایبه‌تیش بۆ مووچه و ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، بۆیه بودجه‌که له ئاستى تمووحى حکوومه‌تدا نیه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌ته‌کان به شێویه‌کى گشتى گله‌ییان له‌وه هه‌یه که ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆیان ته‌رخان کراوه، له ئاستى ئه‌و پرۆژانه‌دا نیه که ئاماده‌یان کردوون و له پێناو پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر بۆ هاووڵاتیان، ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامیان بده‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تیشکى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى که به هۆى زیادکردنى خه‌رجیه‌کانى سه‌روه‌رى و نه‌دانى خه‌رجیه‌کانى پێشمه‌گه له لایه‌ن حکوومه‌تى عیراقه‌وه، به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریى نه‌رێنى له سه‌ر جێبه‌جێکردنى پرۆژه خزمه‌تگوزرییه‌کان ده‌بێت و واى کردووه که حکوومه‌ت نه‌توانێت هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ى به‌رنامه‌ى بۆ داناون، بخاته وارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا که میکانیزمێکى گونجاو بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران دووباره به سه‌ر فه‌رمانگه‌کانى حکوومه‌تدا دابه‌ش بکرێنه‌وه و کێشه‌ى هه‌بوونى فه‌رمانبه‌رى زیاد له هه‌ندێ فه‌رمانگه و که‌مییان له هه‌ندێ فه‌رمانگه‌ى دیکه، چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا ئه‌و ڕاپۆرته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى که له‌گه‌ڵ یاساى بودجه ده‌چێته په‌رله‌مان، به شێوه‌یه‌ک دابڕێژرێت که هه‌موو زانیارییه‌کى پیویست له خۆ بگرێت و به ڕوونى بکه‌وێته به‌ر چاوى هه‌مووان، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان ئاگادارى ڕاستیى ڕه‌وشى دارایى هه‌رێمى کوردستان بن




