مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له ژماره‌یه‌ک له وه‌رزشوانانی یانه‌ی شه‌قلاوه کرد

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ رێکه‌وتی 24/10/2012 به‌ریز مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و رێزلێنان، پێشوازیی له ژماره‌یه‌ک وه‌رزشوانی کچی هه‌ر دوو تیپی تۆپی باله و تێنسی سه‌ر مێزی یانه‌ی شه‌قلاوه کرد که له‌مساڵدا پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌میان له سه‌ر ئاستی ئێڕاقدا به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌مه‌و له دانێشتنێکدا که سه‌رۆکی یانه‌ی شه‌قلاوه و چه‌ند ڕاهێنانێکیان ئاماده ببون، مه‌سرور بارزانی وێرای پیرۆزبایی له سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی شه‌قلاوه و یاریزانان، ئومێدی سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ یانه‌که له ئاستی عێراق و جیهاندا خواست. هه‌روه‌ها خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی که له شه‌قلاوه ئاستی وه‌رزشیی کچان به‌و ئاسته گه‌یشتووه و ئاواتی خواست که له ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا به هه‌مان شێوه بواری زیاتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی وه‌رزشی کچان بره‌خسێندرێت.
شایانی باسه تیپه وه‌رزشیه‌کانی کچانی یانه‌ی شه‌قلاوه له مانگی داهاتوودا به نێوهنهرایهتی عێراق ، به‌شداریی له چه‌ند خولێکی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی ده‌که‌ن.




