کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پ.د.ک و ی.ن.ک
__2012_06_18_h13m27s59__BS.jpg)
لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا، ئەمڕۆ رێکەوتی 24/ 10 لیژنەی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبۆوە.
کۆبوونەوەکە جەختی لەو بڕیارانە کردەوە کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا درابوون و بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنیان کرد و تەئکیدی کردەوە کە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی تەواوی ئەو ئەجندەیەی لە بوارەکانی سیاسی و هەڵوێستی هاوبەش لەبارەی پرسە سیاسییە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەکان و پەیوەندی دووقۆڵی لەسەر بنەمای رێککەوتنی ستراتیژی، جێبەجێ دەکرێن.
لەپێناوی ئەوەشدا بڕیاردرا ئەو لیژنە فەرعییانەی بڕیاردراون بۆ هەریەک لە پرسەکان پێکبهێنرێن، لە دوای رۆژانی پشووی جەژنی قوربانەوە بەپێی بەرنامەی بۆدارێژراو دەستبەکار بن.
هەروەها کۆبوونەوەکە بەناوی هەردوو مەکتەبی سیاسییەوە هاتنەوەی جەژنی قوربانی لە گەلی کوردستان و هەموو موسڵمانی جیهان و ناوچەکە پیرۆز کرد و هیوای خواست بە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک بگەڕێتەوە و بێتە مایەی ئایندەیەکی گەش و پێشکەوتوو بۆ هەرێمەکەمان و بە رەحمەت بگەڕێتەوە بۆ یەکڕیزی گەلی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی.




