به بریاری سه‌رۆكی حكومه‌ت شاره‌وانی كه‌لار به وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار هاوشێوه‌ى شاره‌وانیه‌كانی سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان راسته‌وخۆ به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار ببه‌سترێته‌وه.
عه‌تا حمه ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار به رووداوى راگه‌یاندووه : له‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه ئیداره‌ییه‌كانی گه‌رمیان، نێچیرڤان بارزانی بڕیاریدا شاره‌وانی كه‌لار راسته‌وخۆ ببه‌سترێته‌وه به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاره‌وه، ئه‌وه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵی ئێمه‌یه".
سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار گوتى "سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕی 4 ملیار و 226 ملیۆن دیناری ته‌رخان كردووه بۆ قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ى دروستكردنی جووت سایدی پشتێنی قه‌زای كه‌لار، كه وه‌ك بارمته‌ی به‌كرێدانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان وه‌رگیرابوو.
له‌ماوه‌ى رابردوودا، چه‌ند جارێك داوا له حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كراوه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار، هاوشێوه‌ى شاره‌وانییه‌كانی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) راسته‌وخۆ به وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌وه ببه‌سترێته‌وه، به‌ڵام دوێنێ سه‌رۆكى حكومه‌ت داواكه‌ى جێبه‌جێ كرد.




