٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای جەژن له مەخموور چەكی قەرەبووی ماددەی 140 دابەشدەكرێت

سەرچاوە: Xendan

بڕیارە دوای پشووی جەژنی قوربان، چەكی قەرەبوكردنەووەی مادەی 140لە سنوری قەزای مەخموور دەستپێبكاتەوە.

له مباره یه وه نەبەز عومەر بەرێوەبەری ناحیەی كەندێناوەی سەربە قەزای مەخموورراگەیاند: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی مادەی 140 و لە قۆناغی قەرەبوكردنەوە دا، بڕیارە لە دوای پشووی جەژنی قوربان، لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 لە شەنگال بگاتە ناحیەی كەندێناوەی سەربە قەزای مەخموور، بۆ دابەشكردنی چەكی قەرەبوكردنەوەی ئەو مادەیە كە بۆ هەر خێزانێك 10 ملیۆن دینارە.

وتیشی: "بە گوێرەی زانیاریەكان ژمارەی ئەو چەكانە 300 چەكە، بەڵام تاكو لیژنەكە نەگاتە ناحیەكەمان دڵنیانین ئەو ژمارەیە زیاترە یان كەمتر".

بەرێوەبەری ناحیەی كەندێناوە ئەوەشی خستەروو: لە سنوری قەزای مەخموور جگە لەوانەی كە قەرەبوكردنەوەكە نایانگرێتەوە، زیاتر لە 14 هەزار خێزان مامەڵەكانیان پێشكەش بە لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 لە شەنگال كردوە، بەڵام لە 2007 ەوە تاكو ئێستا تەنیا چەند هەزار خێزانێك قەرەبوكرداونەتەوە .
 

هەواڵی پەیوەندیدار