٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی بازگەكانی هەولێر، بۆ پێشوازی كردن لە گەشتیاران پلانی تۆکمەمان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی ئاسایشی بازگەكانی شاری هەولێر رایگەیاند، بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، ئاسایش پلانێكی ئامادە كردووە بۆ پێشوازیكردن لە میوانان و پاراستنی رەوشی ئەمنیی هەولێر.

گوتەبێژی ئاسایشی بازگەكانی هەولێر، رائید قادر حامید،به پەیامنێر رایگەیاندووه "بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران و میوانانی جەژن و پاراستنی رەوشی ئەمنیی شاری هەولێر، پلانێكی توكمە دارێژراوە و لە رۆژانی جەژن پێشوازی لەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە روو لە هەولێر دەكەن".

ئەو گوتیشی "جگە لەو كارمەندانەی دەوامیان هەیە، كارمەندی هێزێكی دیكەیش بۆ هەر حاڵەتێكی چاوەڕواننەكراو ئامادە كراوە و بە هاوكاریی تیمەكانی دەستەی گەشتوگوزار لە پێشوازیی میوان و گەشتیاراندا دەبن".

لەبارەی گلەیی هاووڵاتیان لە بازگەكانی ئاسایش رائید قادر دەڵێ، لەبەر ئەوەی رۆژانە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان روو لە هەولێر دەكەن، دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە بازگەكان، رۆژ هەبووە تەنیا لە یەك بازگەی ئاسایش 9 هەزار كەس هاتوونەتە ناو شاری هەولێر، ئەوەش دەبێتە هوی قەرەباڵغی لە بازگەكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار