عێراقییه: هیچ هیوایه‌ك بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی له ئارادا نییه

ژاڵه نه‌فتچیى ئه‌ندامى ئیئتیلافى عێراقییه سه‌باره‌ت به سازكردنى كۆنگره‌ى نیشتمانى كه بڕیار وایه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات ببه‌سترێت ڕایگه‌یاند هیچ جۆره تروسكایه‌ك بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى نیشتمانى له ئارادا نییه.
ژاڵه نه‌فتچیى گووتیشى ئه‌وه‌ى له ڕه‌وشى سیاسى وڵات به دیده‌كرێت بریتیه له نه‌بوونى متمانه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌مه‌ش بێ گومان هۆكارێكه سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى به‌ستنى كۆنگره‌ى نیشتمانى له نێوان پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات شكست بهێنێت.
هاوكات ئه‌ندامه‌كه‌ى عێراقییه ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه سازكردنى كۆنگره‌ى نیشتمانى و چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات پێویستى به نه‌رمى نواندن له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كان و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنى كه‌شێكى گونجاو بۆ دیالۆگ هه‌یه ئه‌مه‌ش له پێناو چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.




