سه‌یدا: ئێمه وه‌كو عێراق به‌عس ڕیشه‌كێش ناكه‌ین

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا عه‌بدولقادر سه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه كه پاش ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د حزبی به‌عس هاوشێوه‌ی عێراق ڕیشه‌كێش ناكه‌ن.
سه‌یدا له لێدوانێكیدا به "فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه ئێمه كراوه‌ترین له عێراق، بۆیه پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د حزبی به‌عس ڕیشه‌كێش ناكه‌ین.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی گوتووه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسدا نییه وه‌كو حزب، به‌ڵكو كێشه‌ی سوورییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكتاتۆری سته‌مكاردایه كه له پێڕه‌وی حزبه‌كه‌ی لایداوه و هاووڵاتیانی خۆی ده‌كوژێت و وڵاتی كاول و وێران كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌زموونی ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس له عێراقدا ئاڵۆزیی و ناكۆكیی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وته‌وه و ڕه‌وشێكی زۆر ئاڵۆزی هێنایه ئاراوه، بۆیه ئه‌وان ئه‌و ئه‌زموونه خراپه‌ی عێراق دووپات ناكه‌نه‌وه.
ئاشكرایشی كردووه كه له مانگی داهاتوودا كۆنگره‌یه‌كی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌به‌سترێت كه سه‌رجه‌م هێزه نه‌یاره‌كانی ئێستا ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د) به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.




