ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هوشداری له په‌نا بردنی هه‌ندی لایه‌نی سیاسی بۆ پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری دا

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هۆشداریدا به‌وه‌ی هه‌ندێ له كوتله سیاسییه‌كان په‌نا بۆ ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه رێككه‌وتووین .
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق هونه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ئاشتییانه نازانن . جه‌عفه‌ری له په‌راوێزی كۆڕێك دا له سه‌ر ئافره‌ت كه مارتن كۆپله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماده‌ی بوو به ئاژانسی هه‌واڵی سۆمه‌رییه‌ی راگه‌یاند له ماوه‌یه‌كی دووردا حكومه‌تێكی زۆرینه پێكده‌هێنرێت ، به‌ڵام جارێ زووه باس له‌م قۆناغه بكه‌ین و روونیشیكرده‌وه كه چه‌مكی زۆرینه چه‌مكێكی ده‌ستوورییه .
جه‌عفه‌ری هۆشداریشیدا له په‌نا بردن بۆ ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كان ، راشیگه‌یاند ئه‌مانه هونه‌ری ئۆپۆزسیۆن نازانن .




