فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، ده‌ستی له جینۆسایدی"ئه‌نفال"ـدا هه‌یه و 7 جار له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه خه‌ڵات كراوه

لیژنەی بەرگری لەبەرژەوەندییە گشتیەكانی خەڵك لە خانەقین لە بەیانانمەیەكمدا، رایگه‌یاند: فەرماندەی ئۆپەراسینەكانی دیجلە، فەریق روكن (عەبدولئەمیر زەیدی)،تۆمه‌تباری شاڵاوی ئەنفاله و به هۆی به‌شداریکردن لەم تاوانە و ژمارەیەك تاوانی دیکە، حەوت جار لە لایەن رژێمی بەعسەوە خەلات كراوە.
ئه‌ندامێكی لێژنه‌كه (سه‌لام عه‌بدولڵا) به "پەیامنێر"ـی راگەیاندووه: لەبەر ئەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە ( عەبدولئەمیر زەیدی)، حەوت جار بەهۆی رۆڵی تاوانباری لە حەوت جار بەهۆی رۆڵی تاوانباری لە ئەنفالی كوردستانیان و جەنگی كوێت و چه‌ند تاوانێكی دیكه‌دا، لە لایەن رژێمی فاشیستیی بەعسەوە خەڵات كراوە، داوادەكەین ناوبراو دەستبەجێ لەكارەكەی لابدرێت و ئەوانەی لەپشت دامەزراندنیەوە راوەستاون، سزابدرین.
هه‌روه‌ك گوتیشی ئێمە دامەزراندنی ناوبراو بە سووكایەتی بە هەموو قوربانیانی دەسەڵاتی بەعس دەزانین و هاوكات داوا لە هەموو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كوردستان و عیراق و پەرلەمانتاران و تێكۆشەران دەكەین پشتیوانی لە داخوازییەكەمان بكەن.
جێگه‌ی باسه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (نووری مالیكی)ـیه‌وه پێكهێنراوه و سنووری كاره‌كانیان ناوچه دابڕێنراوه‌كانه.، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانیی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه




