ئه‌سته‌مه ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزرێته‌وه

عه‌بد خزر تاهر ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ى كه ماوه‌یه‌كى زۆر عێراق تێیكه‌وتووه، به دوورى زانى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌رێكى بۆ بدۆزرێته‌وه‌ى ئه‌مه‌ش به خۆى ئه‌وه‌ى كه هه‌ر لایه‌نێكى ته‌نگژه‌كه ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیى بپارێزێت و ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ پارته‌كه‌ى یان كوتله‌كه‌ى به ده‌ست بێنێت و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وام بوونى گێژاوى ته‌نگژه‌كه.
عه‌بد خزر تاهر له لێدوانێكیدا به ئاژانسى ڕۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆى ڕاگه‌یاند هۆكارى چاره‌سه‌رنه‌بوونى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات و كێشه و ئاریشه‌كان بۆ ده‌ست گرتنى هه‌ر لایه‌نه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ده‌گه‌ڕێته‌وه و گووتیشى هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ته‌نها ئه‌وان به‌شدارن له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و تاكڕه‌وى له ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن و له كاتێكدا حكوومه‌ت حكحوومه‌تى شه‌راكه‌ته.
هاوكات ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕوونیشیكرده‌وه به دواى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌كان نین به‌ڵكو به دواى به ده‌ستخستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن.




