به زیاتر له 135 ملیۆن دۆلار كێشه‌ی ئاوی هه‌ندێ له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و دهۆك و فراوانكردنی پرۆژه‌ی سێیه‌می ئاوی ئیفراز له هه‌ولێر , وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبه‌ستێكی به زیاتر له 135 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی STFA- FERNAS-KALYON ی توركیا له‌سه‌ر قه‌رزی ژاپۆنی ئیمزا كرد, به‌مه‌ش خه‌رجی پرۆژه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌یه‌كی كورتتدا گه‌یشته 500 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مڕۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ , ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌ندازیار سه‌هه‌ند سیروان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له كونسوڵخانه‌ی توركیا و ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی و كۆمپانیای خه‌تیب و عه‌له‌می لوبنانی , گرێبه‌ستی فراوانكردنی پرۆژه‌ی سێیه‌می ئاوی ئیفرازی هه‌ولێر له 6000 مه‌تر سێجاوه بۆ 10000 مه‌تر سێجا, له‌گه‌ڵ گۆڕینی تۆڕی ئاوی به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر كه ناو سه‌نته‌ری شار‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی گوڵان و هه‌ڤاڵان و پێنجی حه‌سارۆك و باداوه ده‌گرێته‌وه , له‌گه‌ڵ گۆڕینی تۆڕه‌كانی ئاوی شاری دهۆك , له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی STFA- FERNAS-KALYON به زیاتر له 135 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر قه‌رزی ژاپۆنی ئیمزا كرد كه كۆمپانیای خه‌تیب و عه‌له‌می سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیشدا دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه , وه‌زیری شاره‌وان و گه‌شتوگوزار گوتی: موژده‌ی ئه‌وه ده‌ده‌م كه هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی گرنگی گرفته‌كانی ئێستای ئاوی هه‌ولێر ده‌نێین و پلانی ستراتیژی بۆ ئه‌وه داده‌نێن و چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی ئه‌و گرفته ده‌كه‌ین , به‌چه‌ند ئاراسته‌یه‌كیش كار بۆ پرۆژه‌ی چواره‌می ئیفرازیش ده‌كه‌ین.
دڵشاد شه‌هاب ئاشكرای كرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستراتیژیه‌تێكی بۆ ئاو هه‌یه و له كابینه‌ی حه‌وته‌میش بایی زیاتر له 500 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ست بۆ پرۆژه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ئیمزا كراوه.
دواتر نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه , كێشه‌ی ئاوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه چاره‌سه‌ر ده‌بن كه له هاویندا هه‌بوون , له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئاویش كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی بێت , چه‌ند بیرێك داده‌خرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ئاوی ژێر زه‌وی گڵ بدرێته‌وه بۆ ئایینده.
نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی STFA- FERNAS-KALYON یش پێی وابوو بارانی ئه‌مڕۆ , موژده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه بوون , به‌لێنیشیدا كه پرۆژه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌كاتی خۆیدا ته‌واو بكه‌ن , به‌ڵكو به باشترین شێواز و كوالێتی جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئه‌ندازیار سه‌هه‌ند سیروان-به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆش به بۆنه‌ی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه سوپاسی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی و حكومه‌تی عێراقی فیدرالی كرد به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه له ژاپۆن له پێناو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه , گوتیشی: ئه‌و پرۆژانه به ستانداردی جیهانی جێبه‌جێ ده‌كرێن.




