نێچیرڤان بارزانى: بودجه‌ى هه‌رێم،به‌شى ویست و ئاره‌زووى ئێمه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ناكات

پێشنیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه 23ى ئۆكتۆبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا خسته ڕوو. شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ خستنه‌ڕووى دید و بۆچوونى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراق و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ى په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى به‌غداى كردبوو و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرى پلاندانان و دارایى حكوومه‌تى عیراق و چه‌ند ڕاوێژكارێكى حكوومه‌ت و پاشان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆ بوونه‌وه.
جیگرى سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى به‌غدادا ده‌رباره‌ى خه‌رجییه‌كانى پێشمه‌رگه، كورتهێنانى بودجه‌ى عیراق، جه‌رجییه سه‌روه‌رییه‌كان، خه‌رجییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى، خه‌رجییه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان له بوارى نه‌وت و گازدا كار ده‌كه‌ن و بودجه‌ى ته‌واوكاریى عیراق، گفتوگۆیان كردووه و چه‌ندین تێبینیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌تانه گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسان له به‌غدا.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌ر چه‌نده ئه‌نجامى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى به‌غدا له ئاستى چاوه‌ڕوانییه‌كانى ئێمه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى له ڕووى ئه‌وه‌ى تیمى كوردستان له به‌غدا بخاته وێنه‌كه‌وه و به‌رچاوى ڕۆشن بكاته‌وه، سه‌ردانێكى باش بوو. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه چه‌ندین تێبینیى شاندى هه‌رێمى له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى گفتوگۆیان له سه‌ر كراوه، به هه‌ند وه‌رگیراون، به‌ڵام هه‌ندێكى تریشیان پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌غدایه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه ده‌ره‌نجامى ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك بدرێت به تیمى كوردستان له به‌غدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دواى جه‌ژنى قوربان وه‌زیر و په‌رله‌مانته‌رانى كوردستان له به‌غدا بانگهێشت بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و زانیارى و نووسراو و دۆكیوومێنتیان بخرێته به‌ر ده‌ست، تا بتوانن له به‌غدا به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك و كاراتر به‌دواى پرسه‌كاندا بچن و كارى له سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر ده‌رباره‌ى پرسى بودجه، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: "بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌یه‌كى كه‌م و سنوورداره و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاستى پێداویستییه‌كانى وڵاتێكدا نیه كه ساڵه‌هاى ساڵ وێران كراوه و ژێرخانه‌كه‌ى له‌ناو براوه. بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانى ژێرخانێكى به‌هێز و پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رزى خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به بودجه‌یه‌كى زیاتره، بۆیه ئه‌م بودجه‌یه‌ى كه ئێستا له حكوومه‌تى عیراقه‌وه ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان، به‌شى ویست و ئاره‌زووى ئێمه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ناكات".
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیار و ڕاسپارده‌كانى كۆنفرانسى پارساڵى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه په‌سند كرا و لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان پێك هێنرا. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشى له فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه، به شێوه‌یه‌كى چالاك و كارا ئه‌رك و كاره‌كانى ڕاپه‌ڕاندووه و ڕۆڵێكى دیارى له دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنى په‌یوه‌ندیى دیپلۆماسیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌روه‌دا گێڕاوه، هه‌روه‌ها هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق و باڵیۆزخانه و كونسلخانه‌كانى عیراق له ده‌ره‌وه‌دا كردووه.
له دوایین به‌شى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، پرۆژه‌ى یه‌كه‌مى هه‌مواركردنى یاساى وه‌زاره‌تى داد په‌سند كرا. ده‌رباره‌ى پێشنیازێكى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگان‌یش بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى دروستكردنى سایلۆ له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاسانكاریى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه، بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى پلاندانان، دارایى و ئابوورى و پیشه‌سازى و بازرگانى پێك بهێنرێت.




