سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر ده‌كات

به‌ڕێزان له یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر
سڵاوتان لێ بێت..
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر به سه‌ر تیمی یانه‌ی چۆنبوری – ی تایله‌ندیدا و گه‌یشتنتان به یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی یانه‌كانی ئاسیاوه، پر به دڵ پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌ندام و ڕاهێنه‌ران و یه‌كه یه‌كه یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر و ته‌واوی جه‌ماوه‌ر و وه‌رزشدۆستان ده‌كه‌م. ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌تان بۆ یانه‌كه‌تان و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌تان كه بۆ جاری یه‌كه‌مه له ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا به ده‌ست دێت، بوونه مایه‌ی شانازی و شادیی جه‌ماوه‌ره‌كه‌تان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، هیوادارم له یاریی كۆتاییشدا هه‌مان ئه‌و ئاسته به‌رزه نیشان بده‌ن و بتوانن جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
23ی ئۆكتۆبه‌ری 2012




