ئاسۆكه‌ریم : كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووكونسوڵگه‌ریانه له كوردستان هانی وه‌به‌رهێنان ده‌دات

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا له هه‌ریمی كوردستان دوولایه‌نی سیاسی و ئابوری هه‌یه كه هه‌ردوولایه‌ن له‌قازانجی هه‌رێمه.
ئاسۆكه‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانیكدا بۆ سایتی kdp.info راگه‌یاند كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری ولاتانی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان دوولایه‌نی هه‌یه یه‌كێكیان سیاسیه كه زۆربه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی سیاسی خۆیان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌هێز بكه‌ن ئه‌وه‌ش له پێناوی چاره‌سه‌ر كردنی كۆمه‌لێك كێشه‌ی سیاسی كه‌له‌وه ده‌چێت دورو نزیك ئه‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌كوردستانه‌وه هه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی دووه‌می بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌ئابورییه‌وه هه‌یه چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌و كونسولگه‌ریانه واده‌كات كه سیاسه‌تی ئابوری وڵاته‌كه‌یان به‌دوای خۆیاندا رابكێشێت گوتی " هاتنی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا وه‌به‌رهینانه له‌كوردستان په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه بۆیه ئه‌مه به‌رده‌وامی ده‌بێت تاده‌گاته ئابوری به‌هێز و په‌یوه‌ندی بازرگانی".
له‌ئێستادا 23 نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له كوردستان بوونیان هه‌یه و دواین كونسولگه‌ری كه له كوردستان كرایه‌وه سلۆڤاكیابوو .
به‌كر و كارزان




