ڕكابه‌ره‌كه‌ى ئۆباما داواى پڕچه‌كردنى سوپاى شۆرشگێڕان ده‌كات

له میانه‌ى گفتوگۆیه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوو كاندیده به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا باسى ئه‌وه كرا كه ده‌بێت وڵاته‌كه‌یان هاوكارى شۆرشگێڕانى سوریا بكات .
یه‌كێك له‌و ڕه‌خنانه‌ى كه "ڕۆمنى"له ئۆباى گرت ئه‌وه بوو كه نه‌یتوانیوه هاوكارى شۆرشگێڕان بكات, له كاتێكدا ده‌بێت ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى سوپاى شۆرشگێڕان پڕچه‌ك بكات و له‌زوترین كات كار بۆ له‌ناو بردنى به‌شار ئه‌سه‌د بكات, هاوكات باراك ئۆباما له‌وه‌ڵامى ڕكابه‌ره‌كه‌ى ئه‌وه‌ى خسته‌رووكه ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ڕۆژه‌كانى كۆتاییدایه و چه‌ند ڕۆژێكى ماوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات, به‌ڵام كاتێك ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ خۆى له‌و بابه‌ته نادات ئه‌وه سیاسیه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵات حوكم به‌وه‌وه ده‌كات.
شیاوى باسه به‌شێكى زۆرى باسى نێوان هه‌ردوو كاندید له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى بارودۆخى سوریا بوو كه تائێستا زیاد له 49 هه‌زار هاووڵاتى تێدا كوژراوه.




