٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى هەرێمی کوردستان پێشوازى لە سیاسەتمەدارى کورد خاتوو لەیلا زانا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سێشەممە 23/10/2012 بەرێز مسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیکرد لە سیاسەتمەدارى کورد خاتوو لەیلا زانا کرد.

لە دیدارێکدا ، بیروڕا دەربارەى دوایین پەرەسەندنەکانى کوردستان و ناوچە ئاڵوگۆڕکرا.

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک بارزانى روونیکردەوە کە ئەم سەردەمە سەردەمى خەباتى پەرلەمانى و سیاسى و راگەیاندن و چارەسەرکردنى کێشە و گیروگرفتەکانە بە رێگەى دیالۆگى شارستانییانەى دوور لە توندوتیژى کە دەکرێ بە هۆیانەوە گەلەکەمان سوودیان لێ وەربگرێ.

خاتوو لەیلا زانا رۆڵى سەرۆک بارزانى لە کۆکردنەوەى ماڵى کورد و ئەو کێشانەى کە دێنە پێش پرسى کورد بە گرنگ وەسفکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار