٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکى ئەنجومەنى باڵاى کوردى سوریا کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سێشەممە 23/10/2012 بەرێز مسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ شاندێکى ئەنجومەنى باڵاى کوردى سوریا کۆبوەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا ، شاندى ئەنجومەنى باڵاى کوردى سوریا زۆر بە وردى باسیان لە بارودۆخى ئەمرۆى سوریا بە گشتى و رەوشى کوردانى ئەو وڵاتە بە تایبەتى کرد ، لە بەر رۆشنایى ئەو رووداوانەى کە لەم وڵاتەدا روودەدەن .

سەرۆک بارزانى پشتیوانى خۆى بۆ گەلى کورد لە سوریا دووپاتکردەوە لە پێناو گەیشتن بە ماف و داخوازییە رەواکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش تەئکیدى لەوەکردەوە کە پێویستە هێزو لایەنە کوردییەکانى سوریا پارێزگارى لە یەکێتى و یەکریزى خۆیان بکەن و رێ لە هەر هەڵوێستێک بگرن کە ببێتە مایەى تێکچوونى ئەو یەکریزییە .

تاوتوێکردنى رەوشى پەناهەندەکانى سوریا لە هەرێم تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو و لەم رووەوە شاندى ئەنجومەنى باڵاى کوردى سوریا سوپاسى سەرۆک بارزانى_یان کرد بۆ ئەو بایەخە بەردەوامەى کە بە پەناهەندەکان دەیدات .

 

هەواڵی پەیوەندیدار