٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان دەست پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان دەست پێ كرد و ئەمەیش دوای ئەو چەند گرێبەستانە دێت كە پارساڵ هەولێر لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی نەوتدا واژۆی كردوون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئێوارەی دوێنێ بڵاوی كردووەتەوە كە کۆمپانیای ترافیگۆرا یەكەم گەڕی كڕێنی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە ئۆكتۆبەر دەست پێ كرد و لە ڕێی وشكانییەوە دەیگەینێتە توركیا و لەوێیشەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان.

كۆمپانیای ڤیتۆڵیش كە دووەم گەورەكۆمپانیایە، خێرا شوێنپێی فیگۆرای هەڵگرت و نەوتی كوردستانی كڕی كه‌ بڕه‌كه‌ی 12هەزار ته‌ن ده‌بێت و بۆ گواستنه‌وه‌ لە كۆتایی ئەم مانگەدا ئامادەی‌ كردووه‌؛ نرخی هه‌ر ته‌نێكیشی نزیكەی 890 دۆلاره‌. بەوپێیە هەر بارێك یان گەڕێكی باركردن یەكسان دەبێت بە 10 ملیۆن دۆلار.

چونکە هەرێمی كوردستان لەگەڵ دوو دوو لە گەورەترین كۆمپانیای بازرگانی لە جیهاندا مامەڵە دەكات ئاسان نابێت بەغدا وەڵامی ئەو مامەڵەیە بداتەوە چونكە بۆ هێنانی بەنزین و گاز پشت بە ئەو دوو گەورە كۆمپانیایە دەبەستێت؛ ئەگەر بەغدا بڕیاریش بدات پشتیان تێ بكات ئەوا دەبێت نرخی زیاتر بدات.

ئەو سەربەخۆییەی گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گەورەكۆمپانیاكانی جیهان، بەغدای نیگەران كردووە و دوابەدوای ئەو دوو گرێبەتەیش گوتەبێژی حكوومەتی عێراق، عەلی دەبباغ ڕایگەیاندووە كە هەر مامەڵەكردنێك لەگەڵ بەهەمەكانی كوردستان بێ ڕەزامەندیی بەغدا نایاساییە.

دەبباغ زیاتر دەڵێت، حكوومەتی عێر اق مافی ئەوەی هەیە كە بەپێی یاسا بەر بەو دوو كۆمپانیا سویسراییە و ئەوانەیش بەسشداریی لەو ماەڵەیە نیوانیاندا دەكەن بگرێت.

ڤیتۆڵ كڕینی یەكەم كاروانی نەوتی لە وێستگەیەكی كوردستان دووپات كردەوە كە بە توركیادا دەیبات، بەڵام ڕوونكردنەوەی زیاتری نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار