سلۆڤاكیا كونسوڵی فه‌خری خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرد

به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی فه‌خری وڵاتی سلۆڤاكیا له هه‌رێم، ئه‌مڕۆ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا كونسوڵی فه‌خری سلۆڤاكیا له هه‌رێم كرد.
له دیدارێكدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاتی سلۆڤاكیا كرد و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونیشی له كونسوڵی فه‌خری ئه‌و وڵاته له هه‌رێم كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست. هاوكات ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێم له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كان.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا تیشكی خسته سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی كرانه‌وه به ڕووی جیهان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌رووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كه‌لتووری له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سوودی دوولایه‌نه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا كونسوڵی فه‌خری سلۆڤاكیا له هه‌رێم سوپاسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ خستنه‌ڕووی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له پێناو دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ڕێزیان هیوای خواست بتوانن له رێگه‌ی ئاڵوگۆڕی شاندی بازرگانی و ئابووری و رۆشنبیری و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نیوان شاره‌كانی هه‌ردوولا بتوانن بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دابنێن.
به‌ڕێزیان گووتی سلۆڤاكیا خوازیاری په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و كردنه‌وه‌ی باره‌گای كونسوڵگه‌ری فه‌خریان له هه‌رێم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
جێگه‌ی باسه به ده‌ستنیشان كردنی كونسوڵی فه‌خری سلۆڤاكیا ئێستا 26 وڵات نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه به نوسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ ژماره 11/ه/اعتماد/7644 له 5/9/2012 ره‌زامه‌ندی دراوه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا وه‌ك كونسوڵی فه‌خری سلۆڤاكیا له هه‌ولێر.




