راگه‌یاندتێک له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن

به هۆی بوونی هه‌ندێک کێشه‌ی ته‌کنیکی له قوله‌ی چاودێری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به شێوازێکی دیکه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به پێویستی زانی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌یه:
ماوه‌یه‌که به شێوه‌یه‌کی پچڕپچڕ به هۆی تێکه‌ڵاوبوونی فریکوێنسی چه‌ند رادیۆیه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کێک له فریکوینسییه‌کانی قوله‌ی چاودێری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن له رووی ته‌کنیکییه‌وه به هه‌ڵه هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه.
به هه‌موو هاووڵاتیانی به‌ڕێز راده‌گه‌یه‌نین که‌وا ئه‌م گرفته ته‌کنیکییه و هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر جموجۆڵی فرۆکه‌وانی نییه له‌به‌ر هه‌بوونی چه‌ندین چه‌ناڵی فریکوینسی تر له قوله‌ی چاودێری و ئیش و کاره‌کانی قوله‌ی چاودێریش به رێک و پێکی ده‌ڕوات.
ئێستاش تیمی ته‌کنیکی وه‌زاره‌تمان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن سه‌رقاڵی چاککردنه‌وه‌ی لایه‌نه ته‌کنیکییه‌که‌ن و ئه‌م جۆره گرفتانه‌ش دیارده‌یه‌کی ئاساییه و له هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کانی جیهان رووده‌دات.




