نه‌هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته چاره‌سه‌ر نه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌ت

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند په‌رله‌مان تارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا پێشنیارى ئه‌وه‌یان كرد كه دوو ڕێگا دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى ئێستاى عێراق, هاوكات ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و دو پێشنیاره ڕه‌تده‌كاته‌وه.
دوێنێ به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ئاژانسى "بغداد دولیه"یان راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه بڕیارى كۆتایى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئه‌وه ده‌توانن دوو ڕێگا هه‌ڵبژێرن بۆچاره‌سه‌ر كردنى قه‌یرانه‌كان یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خت و دووه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌ت و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى زۆرینه له‌م باره‌وه حه‌مید عادل یه‌زدان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به سایتى kdp.info راگه‌یاند هیچ یه‌كێك له‌و پێشنیارانه چاره‌سه‌رى بارودۆخى ئێستاى عێراق ناكات گوتى " ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت له‌وه ده‌چێت سیناریۆى 2010 دووباره ببێته‌وه و حكوومه‌تى زۆرینه‌ش له‌م كاته‌دا مه‌نتیق نییه".
گوتیشى " ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراقی بیه‌وێت ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكات, باشتره ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو داواى لیسته‌كان جێ به‌جێ بكات".




