به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌وتنی که‌رتی بازرگانی، پلانێکی ستراتیجی ده‌درێته حکومه‌تى هه‌رێم

سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زراه‌تی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌وتنی که‌رتی بازرگانیی هه‌رێم پلانێکیان داوه‌ته حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دوداچوون سواره عه‌زیزراگه‌یاندووه: هه‌رچه‌نده هاوشێوه‌ی که‌رته‌کانی تر، که‌رتی بازرگان‌یش به‌ره‌وپێشه‌وه چووه به‌ڵام پێویستیی به گه‌شه‌کردنی زیاتر و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی زیاتر هه‌یه.
گوتیشی: به پشت به‌ستن و هه‌ماهه‌نگیی که‌رته په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک پیشه‌سازی و کشتوکاڵی ناوخۆیی، بازرگان‌یش پێش ده‌که‌وێت، هاوکات ئه‌و رێوشوێنانه‌ی که له هاورده‌کردنی کاڵا و که‌لوپه‌له‌کان په‌یڕه‌و ده‌کرێن، له‌وڕووه‌وه پلانێکی ستراتیجیی پێنج خاڵیمان داوه‌ته حکومه‌ت و تێیدا چه‌ندین و بڕگه و خاڵ و ماده‌ی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی بازرگانیمان ئاماژه پێداوه تا هه‌شت ساڵی تر به‌رنامه و پلانی که‌رته‌که‌مان داڕشتووه.
باسی له‌وه‌شکرد: چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی حکومه‌تین بۆ ئه‌و پڕۆژه و پلانه‌مان که به دڵنیاییه‌وه سوودێکی باشی ده‌بێت به‌تایبه‌ت که پڕۆژه‌که له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا و ئه‌کادیمیه‌وه ئاماده کراوه.




