KOICA به‌شداری له بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتو‌كاڵى له كوردستان ده‌كات

پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازی كرد له ئون سوب كیم نوێنه‌ری ئاژانسی KOICA ی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی سێ‌و جۆنك یۆنك رێكخه‌ری سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌كانی ئاژانسه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا كه دكتۆر ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوو،باس له هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌ت و ئاژانسه‌كه كرا له رووی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كشتوكاڵا و ئاودێری،نوێنه‌ری كۆیكا روونی كرده‌وه كه ئاژانسه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت له ساڵی 2014 كار له پرۆژه‌كانی كشتوكاڵدا بكات،ئه‌و لیستێك به پرۆژه‌كانی بۆ وه‌زیر ده‌ست نیشان كرد.
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه وه‌زاره‌ت له ئه‌وله‌ویاتی خۆیدا چه‌ندین پرۆژه‌ی هه‌یه، كه پێویسته ئاژانسه‌كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی بكات چونكه وه‌زاره‌ت له رێی وه‌زاره‌تی پلانه‌وه پرۆژه‌كان تاوتوێ و جێبه‌جێ ده‌كات،هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه داوای كرد دوو كارمه‌ندی كشتوكاڵی وه‌زاره‌ت بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ماسته‌ر له كۆریای باشوور ده‌ست نیشان بكه‌ن له پسپۆڕێتیی ئابووریی كۆریاو په‌ره‌پێدانی هاوكاری و سیاسه‌تی په‌ره‌پێدان.
نوێنه‌ری ئاژانسی كۆیكا له هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به ناوی په‌ره‌پێدانی گوندی نوێ كه سه‌رجه‌م كاروباره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن،هه‌روه‌ها بانگهێشتی وه‌زیریشیان كرد بۆ ئاماده‌بوون له كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی فۆتۆ كه به‌م زوانه له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌و گشت چالاكییه‌كانی كۆیكا له‌خۆده‌گرێت،له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه وه‌زیری كشتوكاڵا و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئاژانسه‌كه پرۆپۆزه‌ڵی پرۆژه‌كان له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوودا ئاماده‌بكه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه كه له‌به‌ر نه‌بوونی كارگه‌ی پیشه‌سازیی خۆراك زۆر له به‌روبوومی جووتیاران به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات بۆیه ئاماژه‌ی به گرنگێتیی هه‌بوونی كارگه كرد‌و ئاماده‌بوونی خۆشی پیشان دا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كان.




