سوپای ئازاد پێشنیاری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سوریا ڕه‌تده‌كاته‌وه
سوپای سوریای ئازاد داوای له ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی كرد دان بنێت به‌شكستی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌و ولاَته‌دا.
عه‌قید ئه‌حمه‌د حجازی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای سوریای ئازاد له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ سه‌وا كه رۆژی دووشه‌ممه بلاَوكرایه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" سوپای ئازاد پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌ب بۆ سوریا ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌راگه‌یاندنی یه‌كلایه‌نه‌ی جه‌نگ له‌و ولاَته له‌جه‌ژنی قورباندا.
حجازی له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا داوایكرد ئیبراهیمی پێشنیاری راگه‌یاندنی ئاگر به‌ست بكێشێه‌ته‌وه و دان به‌شكستی ئه‌ركه‌كه‌ی بنێت له‌سوریادا.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سوری نزیك له‌رژێمی ئه‌و ولاَته بلاَویكرده‌وه" دیمه‌شق به‌ڵێنی به ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی داوه تاووتوێی پێشنیاری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌جه‌ژنی قورباندا بكات.
پێویسته بوترێتن پێشتر ئه‌حمه‌د بن حلی جێگری سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بڕوای خۆی پیشاندا كه هیواكانی تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سوریا له‌جه‌ژنی قورباندا " هێشتا لاوازن".




