دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ژمارەیان 5 ملیۆن و 300 هەزار كەسه

بەپێی نوێترین ئامار، كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاماری هەولێر و سلێمانی و دهۆكەوە هاتووه، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 300 هەزار كەس.
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی كورد لە بەغدا دەڵێن ئەو زیادبوونە بۆ زیادكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان هیچ سوودێكی نەبووە، هەرچەندە بودجە لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتووان دادەنرێت لەلایەن بەغداوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانە كە لەسەر بنەمای كۆبوونی خۆراك دانراون، تاوەكو كۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوو، ژمارەی دانیشتووانی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 299 هەزار و 304 كەس.
له مباره یه شه وه مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە رووداوی راگەیاندووه كە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی 2 ملیۆن و 56 هەزار و 186 كەسە.
موزەفەر تاهیر، بەرپرسی ئامارگە و شیكاری و داتا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، رایگەیاندووه كە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر ملیۆنێك و 927 هەزار و 118 كەسە. هەروەها ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای دهۆكیش 1 ملیۆن و 316 هەزار كەسە.
ئەم ئامارە لەكاتێكدایە كە رێژەی 17%ی بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵانەی عێراقدا، هەر وەك ئەوەیە كە لە ساڵی 2004دا بە پشتبەستن بە كۆبوونی خۆراكی ئەوكات كە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە 4 ملیۆن و 320 هەزار و 604 كەس حسابكراوە، ئێستاش هەمان ژمارەیە.




