ئوردن جه‌ختده‌كات له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا

جارێكی تر پادشای ئوردن هه‌ڵوێستی ولاَته‌كه‌ی پیشاندا له‌وه‌ی كه‌پێویسته قه‌یرانه‌كانی سوریا به‌رێگه‌ی سیاسیانه چاره‌سه‌ربكرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی " بترا" دیوانی پادشایه‌تی ئوردن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَویكردۆته‌وه، رۆژی دووشه‌ممه شا عه‌بدوڵلاَی دووه‌م پێشوازیكردوه له كاسرین ئاشتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا شا عه‌بدوڵلاَ جه‌ختیكردوه له‌هه‌ڵوێستی نه‌گۆری ولاَته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی سوریا به‌رێگه‌ی سیاسیانه به‌جۆرێك كه پارێزگاری له‌یه‌كێتی خاكی ئه‌و ولاَته بكات.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كاسرین ئاشتۆن پشتیواتی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ حكومه‌تی عه‌ممان نیشانداوه تا بتوانێت هاوكاری ئه‌و ئاواره سوریانه بكات كه رویان له‌و ولاَته كردوه.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان شاعه‌بدوڵلاَ و ئاشتۆندا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئوردن و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی كه 10 له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان هه‌ردوولایاندا واژۆكراوه.




