وه‌فدی هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ت به‌بودجه رێك كه‌وتن

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسی سیاسی عێراق و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمیان تاوتوێكرد.
له‌شاری به‌غدا نوری مالیكی پێشوازیكرد له عیماد ئه‌حمه‌د و وه‌فدی هاوڕێی، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردولا هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و له‌لایه‌ك و هه‌رێم و به‌غداو پرسی بودجه‌ى ساڵی 2013 یان تاوتوێكرد.
له‌و دیداره‌دا كه‌وه‌زیرانی دارایی و ئابوری و سامانه سروشتیه‌كان و پلاندانانی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، عیماد ئه‌حمه‌د وتی: ئێمه به‌شێكین له‌عێراق و به‌پێی ده‌ستور ئه‌رك و مافمان هه‌یه، داواكاریشین له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستورو به‌رژوه‌ندی گشتی هه‌موو گه‌لانی عێراق بیر له‌چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ینه‌وه، هه‌روا وتی: خواسته‌كانی ئێمه ته‌نیا خواستی خه‌ڵكی كوردستان نین، به‌ڵكو له‌به‌رژوه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقدان.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌وردی باسی له‌و تێبینی و پێشنیازانه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق پێشكه‌ش كران، كه پێشتر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی هونه‌ری هه‌ردولا له‌سه‌ر به‌شێك له‌خاڵه‌كان رێكه‌وتن و به‌شێكیشیان پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و خودی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌یه، ، بۆیه عیماد ئه‌حمه‌د داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆڵی خۆی ببینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
شایانى باسه، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى پێویستیان به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نى عێراقه‌وه هه‌یه وه‌ك نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراق باسیان كرد، بریتییه له خه‌رجكردنی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و موسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم و زیادبوونی به‌رچاوی بودجه‌ی سیادی و به‌رگری، كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی عیراقیش دروستكردوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه نوری مالیكی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كان له‌كه‌شێكی باش به‌رێوه‌چوون و ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ئاماده‌ی هاریكاری و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانین. هه‌روا باسی له‌وه‌شكرد كه‌دۆخی ئێستای عیراق مه‌ترسیداره‌و پێویسته هه‌موو لایه‌كمان به‌گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه ره‌فتار بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكی و جیاوازیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندی خۆشی بۆ ئه‌و خاڵانه دوپاتكرده‌وه كه‌له‌كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولادا كۆده‌نگی له‌سه‌ر بووه‌و وتیشی: پێشكه‌وتنى هه‌رێمی كوردستان به‌پێشكه‌وتنى هه‌موو عیراق ده‌زانین و هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ بوژانه‌وه‌ى زیاتری كوردستان پێویست بێت، به‌پێی توانا به‌ده‌نگییه‌وه ده‌چین.




