بە هۆی نالەباریی كەش و هەواوە، عێراق هەناردەی نەوتی باشووری ڕاگرت

سەرچاوەیەك لە بەندەری بەسرە ڕایگەیاند، بە هۆی ناهەمواریی كەش و هەواوە هەناردەی نەوتی خاو لە باشووری عێراقەوە ڕاگیرا و ئەم بڕیارەیش تاكو سێشەممە دەخایەنێت.
بەرپرسێك لە بەندەری بەسرە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "بە هۆی كەش و هەوای نالەبارەوە هەناردەكردنی نەوت بە تەواوەتی ڕاگیرا، چونکە كەشتیگەلی گوازتنەوەی نەوت بە هۆی ناجێگیریی دەریاوە و ئەگەری ڕوودانی كارەسات، ناتوانن بە بەندەركە بگەن."
بەپرسان دەڵێن هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانی باشوور كە لە ڕێی بەندەری بەسرەوە هەناردە دەكرا بەرلە ڕاگرتنی لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا زیاتر بووە.




