سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ گول و ئەردۆگان و داود ئۆغلو كۆبووەوە
لە چوارچێوە سەردانە رەسميييەكەي نێچيرڤان بارزاني سەرۆكي حكوومەتي هەرێمي كوردستان بۆ توركيا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنقەرە چاوي بە هەريەك لە عەبدوڵا گوڵ سەركۆمار و رەجەب تەيب ئەردۆگان سەرۆك وەزيران و ئەحمەد داود ئۆغلو وەزيري دەرەوەي توركيا كەوت.
بەپێي ئاژانسي "ئەنادۆڵ"ي توركيا ئەردۆگان لە نووسينگەي تايبەتي خۆي پێشوازي لە بارزاني كرد و ديدارەكەش دوور لە رۆژنامەواني بوو.
بەپێي ئاژانسەكە سەرداني بارزاني بۆ ئەنقەرە يەكەم سەردانيەتي بۆ درەوەي هەرێم دواي وەرگرتني بۆستي سەرۆك وەزيران و ئاماژەي كرد، هەر ئەمڕۆ بارزاني لەگەڵ عەبدوڵا گوڵ سەركۆمار و ئەحمەد داود ئۆغلو كۆبووەوە.
رۆژنامەكە رووني كردەوە، لە ديدارەكاندا باسي نەهێشتني تيرۆر و هاريكاريي هاوبەش لە بواري بازرگاني و وزە لە نێوان هەردوولادا كرا.
لە چوارچێوەي بەرنامەي پەرەپێداني پَيوەندييەكاني نێوان هەرێمي كوردستان و كۆماري توركيا، دوێنێ چوارشەم نێچيرڤان بارزاني سەرۆكي حكوومەتي هەرێمي كوردستان بە سەرۆكايەتيي شاندێك لەسەر بانگهێشتي فەرميي حكوومەتي توركيا سەرداني ئەو وڵاتەي كرد.
شاندي حكوومەتي هەرێم كە ياوەريي سەرۆكي حكوومەت دەكەن لە فوئاد حوسێن سەرۆكي ديواني سەرۆكايەتيي هەرێمي كوردستان، ئاشتي هەورامي وەزيري سامانە سروشتييەكان، سينان چەلەبي وەزيري پيشەسازي و بازرگاني، فەلاح مستەفا بەرپرسي پێوەندييەكاني دەرەوەي حكوومەت، خەسرەو گوڵ محەمد سەرۆكي دەزگاي ئاسايشي هەرێم و ژمارەيەك لە راوێژكاراني حكوومەت، پێك هاتووە.




