فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه دیپلۆماتكاران له ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وه

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان له دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كان به تایبه‌ت ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به ئاماده‌بوونی خاتوو بوشرا هالیپۆتا به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كاروان جه‌مال جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و د. دیندار زێباری و خاتوو سوهام جه‌به‌لی یاریده‌ده‌رانی به‌رپرسی فه‌رمانگه ئاماده‌بوون، فه‌لاح مسته‌فا ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاندو گووتی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ته به بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی و ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه گووتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێی توانا یارمه‌تی و هاوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوه ، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان پێویستی به هاوكاری و یارمه‌تیدانێكی زیاتر هه‌یه، بۆیه خوازیاره كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به هانای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه بێن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند له‌به‌ر به‌رده‌وامی قه‌یرانی سوریا رێژه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه روو له زیادبوونه و رێژه‌یان نزیكه‌ی (35) سی و پێنج هه‌زار ئاواره‌یه و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان پێویستیان به‌هاوكاری و یارمه‌تی زیاتر هه‌یه.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR ) كرد له یارمه‌تیدانی په‌ناهه‌نده‌كان و سوپاس و ده‌ستخۆشی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاراسته‌ی ئه‌م ئاژانسه كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی پێشكه‌ش به په‌نابه‌رانی سوریای ده‌كات له سنووری پارێزگای دهۆك.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سوریا ، فه‌لاح مسته‌فا گوتی: رێز له ئیڕاده‌ی گه‌لی سوریا ده‌گرین و پشگیری له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ده‌كه‌ین كه ببێته مایه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه و دابینكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لانی سوریا.
دواتر بوشرا هالیپۆتا به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران( UNHCR ) له هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كیدا باسی له ره‌وشی په‌نابه‌ران به گشتی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌مپانه كرد كه بۆ په‌ناهه‌نده‌كانی سوریا دروستكراون وه‌كو كه‌مپی دۆمێز له پارێزگای دهۆك.
به‌ڕێزیان له رێگه‌ی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری ئامار و داتای ووردی سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان خسته‌روو . كه تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه كرده‌وه كه تا ئێستا له‌لایه‌ن پارێزگای دهۆك و حكومه‌تی هه‌رێم هاوێژراون ، هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه پێویسته به‌زووترین كات و به‌ر له وه‌رزی زستان دابین بكرێن.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له هه‌رێم باسی له به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی ئاژانسه‌كه‌یان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كێشه و گرفتانه كرد كه دێنه رێگه‌یان به تایبه‌ت ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه كه له بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌ده و دابینكردنی ئاو و پێداویستییه‌كانی دیكه بۆ په‌رنابه‌رانی سوریا له كه‌مپی دۆمیز دابین ده‌كرێت. هاوكات به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی ئاژانسی ( UNHCR ) ی خسته‌ڕوو.
پاشان ئاماده‌بووان، نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی سوپاسی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان كرد و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان به باش زانی بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و قه‌یرانی ئاواره‌كانی سوریا و چه‌ندین پرسیار‌و تێبینی و سه‌رنجیان ئاراسته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران له هه‌رێم ( UNHCR) كرد سه‌باره‌ت به‌و پرسه.




