٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە ئه‌مڕۆ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی سەردانی خانەقین بکات

سەرچاوە: KDP.info

لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، بڕیارە  ئه‌مڕۆ  دوو شەممە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی سەردانی خانەقین بکات.

به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ڵاح كوێخا راگه‌یاند "سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی خانه‌قین بكات و لەو سەردانەشدا بڕی 15 ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت".

به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌رمیان سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ناوچەی گەرمیان رایگەیاند  "له‌و سه‌ردانه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەبڕی200 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كات. خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ گه‌رمیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت ساڵانه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ی داده‌نێ. سه‌رۆك وەزیران حه‌زێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ گرنگیدان به‌ ناچه‌ی گه‌رمیان".

له‌و سه‌ردانه‌دا، نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند "خه‌ڵكی كوردستان نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر دیتووه‌ و پشكی زۆر ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ به‌ر دانیشتوانی گه‌رمیان كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ و ده‌بێ ئێمه‌ كار بۆ سارێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كانیان بكه‌ین".

هەواڵی پەیوەندیدار