هه‌رێم 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نیرێته ده‌ره‌وه‌و حکومه‌تی عێراقیش پاره‌ی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت

وه‌فدی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی "عیماد ئه‌حمه‌د گه‌یشته" به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت داکۆکی کردن له به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی2013.
دوای گه‌یشتنی وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ شاری به‌غدا، به ئاماده‌بوونی "رۆژ نوری شاوه‌یس" جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و "عیماد ئه‌حمه‌د" جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش ئه‌نجامدرا و تێیدا بڕیار درا وه‌فدی هه‌ردوولا به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری دارایی عێراق و وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پلاندانانی عێراق و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیری دارایی هه‌رێم، بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی، جێگری سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌کنیکی و خستنه‌ڕووی پێشنیار و داواکاریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆببنه‌وه.
وه‌فدی هه‌رێم سه‌رجه‌م تێبینی و پێشنیاره‌کانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕگانه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو خسته‌ڕوو که په‌یوه‌ندیان به به‌شی هه‌رێمه‌وه هه‌بوو له بودجه‌دا که پێشتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا له شاری هه‌ولێر گه‌ڵاڵه کرابوون ودواتر بوونه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌که‌ی به‌غدا.
دوای گفتوگۆکردن و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌کانی پڕۆژه و داواکاری و پێشنیاره‌کان، وه‌فدی هه‌رێم بنه‌مای ده‌ستووری و قانوونیی ئه‌و داوایانه‌ی خسته به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌که و هه‌ردوولاش رێککه‌وتن سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی بڕی 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، به‌مه‌رجێک حکومه‌تی عێراق موسته‌حه‌قاتی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی کوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت، وه‌ک له رێککه‌وتننامه‌ی رۆژی 13/9/2012دا هاتووه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێم په‌سه‌ند کراوه، وه‌ک گه‌ره‌نتیه‌کیش بڕیاردرا ده‌قی رێککه‌وتننامه‌که به بڕگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له قانوونی بودجه‌ی عێراق جێگیر بکرێت.
سه‌باره‌ت به نه‌فه‌قاتی سیادی که بۆ بودجه‌ی ساڵی2013 به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه و کاریگه‌ریی خراپیشی بۆ سه‌ر به‌شی هه‌رێم له بودجه‌دا دروستکردووه، هه‌ردوولا کۆک بوون که بڕگه‌کانی نه‌فه‌قاتی سیادی پێویستی به چاوپێداخشاندنه‌وه و دانانی پێوه‌ری روون و ئاشکرا هه‌یه.
ده‌رباره‌ی نه‌فه‌قاتی حاکیمه‌ش که پێک دێت له فۆڕمی خۆاک، هه‌ڵبژاردن، هاورده‌کردنی کاره‌با، خه‌رجی نیزاعاتی مولکیه‌ت، هێنانی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌کانی کاره‌با، ده‌رمان، پاڵپشتیی جووتیاران و حه‌ج و عه‌مره، هه‌ردوولا رێککه‌وتن که راسته‌خۆ بۆ هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بکرێت به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو که به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق خه‌رج ده‌کرا.
سه‌باره‌ت به ته‌رخانکردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی140 وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان داوای کرد بودجه‌یه‌کی زیاتر له‌وه‌ی بۆ دیاریکراوه بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی140 ته‌رخان بکرێت و وه‌زیری دارایی عێراقیش ئاماده‌یی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که کارئاسانیی زیاتر بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده ده‌ستووریه ده‌که‌ن.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا هه‌ردوولا بڕیاریان دا ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌که له چوارچێوه‌ی کۆنووسێکدا پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردن و وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست له‌باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی رێکه‌وتنی له‌باره‌وه کراوه.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه سبه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان له‌نێوان وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام بن.




