وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا

وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د گه‌یشته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت داكۆكی كردن له‌به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2013.
دوای گه‌یشتنی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شاری به‌غدا، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د. رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجامدراو تیایدا بڕیار درا كه‌وه‌فدی هه‌ردولا به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری دارایی عیراق و وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری پلاندانانی عیراق و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری دارایی هه‌رێم، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی، جێگری سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌كنیكی و خستنه‌ڕوی پێشنیاز و داواكاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
وه‌فدی هه‌رێم سه‌رجه‌م تێبنی و پێشنیازه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕگانه‌ی پڕۆژه قانوونی بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو خسته‌ڕوو كه‌په‌یوه‌ندیان به به‌شی هه‌رێمه‌وه هه‌بوو له‌بودجه‌دا كه‌پێشتر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌شاری هه‌ولێر گه‌ڵاڵه‌كرابوون ودواتر بوونه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌غدا.
دوای گفتوگۆكردن و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی پڕۆژه‌و داواكاری و پێشنیازه‌كان، وه‌فدی هه‌رێم بنه‌مای ده‌ستوری و قانوونی ئه‌و داوایانه‌ی خسته به‌رده‌م كۆبوونه‌كه‌و هه‌ردولاش رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌كردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، به‌مه‌رجێك كه‌حكومه‌تی عیراق موسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی كوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت، وه‌ك له‌رێكه‌وتنامه‌ی رۆژی 13/9/2012 داهاتووه‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و هه‌رێم په‌سه‌ندكراوه، وه‌ك گه‌ره‌نتیه‌كیش بڕیاردرا كه‌ده‌قی رێكه‌وتنامه‌كه به‌برگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌قانوونی بودجه‌ی عیراق جێگیر بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌نه‌فه‌قاتی سیادی كه‌بۆ بودجه‌ی ساڵی 2013 به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه‌و كاریگه‌ری خراپیشی بۆ سه‌ر به‌شی هه‌رێم له‌بودجه‌دا دروستكردوه، هه‌ردولا كۆك بوون كه‌برگه‌كانی نه‌فه‌قاتی سیادی پێویستی به‌چاوپێداخشاندنه‌وه ودانانی پێوه‌ری روون و ئاشكرا هه‌یه.
ده‌رباره‌ی نه‌فه‌قاتی حاكیمه‌ش كه‌پێك دێت ( له‌فۆرمی خۆاك،هه‌ڵبژاردن، هاورده‌كردنی كاره‌با، خه‌رجی نیزاعاتی مولكیه‌ت، هێنانی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، ده‌رمان، پاڵپشتی جوتیاران، حه‌ج و عه‌مره) ) هه‌ردولا رێككه‌وتن كه‌راسته‌خۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق خه‌رج ده‌كرا.
سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان داوایكرد بودجه‌یه‌كی زیاتر له‌وه‌ی بۆ دیاریكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ته‌رخانبكرێت و وه‌زیری دارایی عیراقیش ئاماده‌یی ده‌بڕی و رایگه‌یاند كه‌كارئاسانی زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده ده‌ستوریه ده‌كه‌ن.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردولا بڕیاریاندا كه‌ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه له‌چوارچێوه‌ی كۆنوسێكدا پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردن و وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست له‌باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی رێكه‌وتنی له‌باره‌وه كراوه.
هه‌روا بڕیاریشه سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام بن.




