٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داواكاری گشتی لە وەزارەتی داد جیا دەبێتەوە

سەرچاوە: PNA

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دادی هەرێم رایگەیاند: داوكاری گشتی لە وەزارەتەكەیان جیادەبێتەوە و رۆلی لە هەڵسەنگاندنی پڕۆژە یاساكان و پێشنیاری چۆنێتی جێبەجێكردنیان و كارەكانی تریان كاراتر دەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دادی هەرێم، بە  پەیامنێری راگەیاندووه: "داواكاری گشتی یەكێكە لە فەرمانگە كاریگەریەكانی وەزارەتی داد ،بەڵام لە پێناو سەربەخۆتربوون و كاریگەرتربوونی، فەرمانگەكە پڕۆژە یاسایەكی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كردوە و پێشنیاری كردوە كە لە وەزارەتی داد جیا بكریـَتەوەو بچێتە سەر ئەنجومەنی دادوەری".

گوتی: بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە و داواكارییە، داواكاری گشتی رۆڵی كاراتر و چالاكتر دەبێت و  دەتوانن هەڵسەنگاندنی باشتر بۆ پڕۆژە یاساكان بكەن و پێشنیاریان لەسەر دەرببڕن و بیدەنە حكومەت. هاوكات كاری زیاتر لەسەر پاراستنی مافی گشتی هاووڵاتییان بكەن.

باسی لەوەشكرد، داواكاری گشتی دەسەڵاتی ئەوشی دەبێت كە بۆ راییكردنی كارەكانیان ئاڵوگۆر و جێگۆڕكێ‌ بە ئەندامانی خۆیان و دادوەران بكەن و كاری یەكتری ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەكرد، تا وەڵام و كاری پەرلەمان لەسەر پڕۆژە یاساكە، داوكاری گشتی هەر سەر بە وەزارەتی داد دەبێت و لە چوارچێوەی وەزارەت كارەكانی دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار