سه‌باره به رووداوى گیان له‌ده‌ستدانى قوتابیه‌ك بانگهێشتى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا

سه‌عات 4ی ئێواره‌ی 21/10/2012 به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی كۆنی بینای قوتابخانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی قوتابی دانا جه‌مال به‌هۆی دارمانی دیواری قوتابخانه‌ی ئالانی كوران له رۆژی 13/10/2012 له سنوری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ، لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی د.عمر نورالدینی سه‌رۆكی لێژنه و جێگر و بریارده‌ر و ته‌واوی ئه‌ندامانی لێژنه له‌گه‌ڵ د. عصمه‌ت محمد وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه زیاتر له 3 كاتژمێری خایاند به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كۆنی بینای قوتابخانه‌كان كرد و هاورابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه هه‌وڵبدرێت رێی و شوێنی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه‌ی كه به هۆیه‌وه قوتابی دانا جه‌مال له رۆژی 13ی ئه‌م مانگه گیانی له‌ده‌ستدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند بریار و پیشنیازێك تاوتوێكران و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به هه‌ند وه‌رگیران له‌وانه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له لێكۆڵینه‌وه له رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی قوتابی دانا جه‌مال و دوای جه‌ژنی قوربان راستیه‌كان بۆ رای گشتی روونده‌كرێنه‌وه و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و سزا ده‌درێت، هه‌روه‌ها بریاریاندا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌رێگای لێژنه‌ی سه‌لامه‌تی و پاكژی سه‌رژمێریه‌كی خێرا‌و به په‌له بكات بۆ ئه‌و بینای ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها باسیان له‌و 50 ملیۆن دۆلاره كرد كه بریار وایه حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخانی بكات بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی په‌روه‌رده ، هه‌روه‌ها پێشنیازیان كرد له ئاینده‌دا پرسی بیناسازی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌مێنێت و بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه یان هه‌ر وه‌زاره‌تێكی تری په‌یوه‌ندار بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر سه‌رگه‌رمی كاروباری په‌روه‌رده و خوێندن بێت ، هه‌روه‌ها بریاریاندا به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی داهاتوودا زیاد بكرێت و وه‌زاره‌تی دارایی له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا بكات،و هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاریاندا هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی دروستكردنی قوتابخانه به‌رده‌وام بێت و له ئاینده‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بكات،له كۆتایشدا بریاریاندا له داهاتوودا رێكخستنی زیاتر بۆ ته‌نده‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی قوتابخانه‌كان بكرێت به شێوه‌یه‌ك لایه‌نی به‌رپرس ده‌ست نیشان بكرێت له بوونی هه‌ڵه و كه‌م و كوری دروستكردنی بینای قوتابخانه‌كان .




