سه‌رۆك وه‌زیران گه‌رمیان به‌سه‌رده‌كاته‌وه و بایى زیاتر له 200 ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ى بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ى ئۆكتۆبه‌رى 2012، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى گه‌رمیان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وش و داواكارى و پێداویستییه‌كانى ناوچه‌كه و كه‌سوكار و قوربانیانى ئه‌نفاله‌كان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى كه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو، سه‌ردانى شارى كه‌لارى كرد.
له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌یى له كه‌لار دانا و له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد كه تیایدا دابینكردنى بودجه‌یه‌كى زیاتر له دوو سه‌د ملیۆن دۆلارى بۆ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندین پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له سنوورى ناوچه‌كه ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها گوتى که له مانگی دووی ساڵی داهاتووه‌وه، کار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دووسایدی نێوان که‌لار و ده‌ربه‌ندیخان ده‌کرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیاندا هاتووه، ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا به‌شێك له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه هه‌ڵبگرێت، چونكه ئه‌و تاوانانه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراون.
جیا له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی یه‌كێكی دیكه له داواكانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو كه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی كرد و داوای لێ‌كردن ئه‌و ئه‌ركه بخه‌نه سه‌ر شانی خۆیان و له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌وڵ بدات بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی گه‌لی كوردستان كراون.
له سه‌ردمی ڕژێمی به‌عسدا دانیشتووانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی به ناو ئه‌نفاله‌وه و دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد له به‌هاری 1991 و ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003ـدا، خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هانایان بۆ تۆڵه‌سندنه‌وه نه‌برد و به‌ڵكو ئازاره‌كیانیان بۆ ڕفتاری لێخۆشبوو‌ن و چاكه‌كردن گۆڕییه‌وه، ئه‌مه‌یش ڕه‌فتارێكه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به شانازییه‌وه وه‌سفی كرد.
پێشتر له سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌مدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ری كردبوو و چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه و كه‌سوكار و وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و كات سه‌رۆكی حكوومه‌ت خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی له بیریان ناكات و ئه‌مڕۆیش چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، كاره‌با، ئاو، ڕێگه‌وبان، سه‌نته‌ره‌كانی وه‌رزشی و 1500 خانووی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ڕاگه‌یاند كه گوژمه‌كه‌ی نزیكه‌ی 250 ملیار دۆلاره. ئه‌و داوایانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراون ته‌واوی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پڕۆژانه ده‌چنه واری جێبه‌جێكردنه‌وه. "دوێنێ لێره بووین، ئه‌مڕۆ لێره‌ین، سبه‌ینێش ئه‌گه‌ر ژیان ده‌رفه‌ت بدات لێره ده‌بین و به كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى دیكه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ گه‌رمیان". سه‌رۆكی حكوومه‌ت دانیشتووانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیشی دڵنیا كردنه‌وه كه هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بێت حكوومه‌ت له خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی درێغی ناكات.
دواى ئه‌وه‌ش نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تیى زانكۆى گه‌رمیانى له كه‌لار كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نى زانكۆى گه‌رمیان كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران دامه‌زرانى زانكۆى گره‌میانى وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ بۆ ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو پشتگیرییه‌كى حكوومه‌تى بۆ پێشخستنى زانكۆ دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران گوێى بۆ داواكارى و پێدوایستیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ ڕادێرا و ڕه‌زامه‌ندیى له سه‌ر داواكارییه‌كانى زانكۆ نیشان دا كه چه‌ندین پڕۆژه بۆ پێشخستن و پشتگیرى له زانكۆى گه‌رمیان له خۆ ده‌گرێت، وه‌كى دروستكردنى بینا و خانووى مامۆستایان، هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كى تایبه‌تیشى به بڕى 10 ملیار دینار بۆ زانكۆ خه‌رج كرد بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستیه ناوخۆكانى زانكۆى پێ دابین بكرێت.
دواى ئه‌مڕۆش سه‌رۆك وه‌زیران شارۆچكه‌ى ڕزگارى به‌سه‌ركرده‌وه و له ڕێوڕه‌سمێكدا به به‌شداریى كۆمه‌ڵێك له كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌نفال و وه‌زیرانى په‌یوه‌ندیدار به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى 1500 خانووى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و كه‌سوكار و قوربانیانى ئه‌نفال دانا كه به ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واوى خانه‌واده‌ى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان ده‌بنه خاوه‌ن خانووى خۆیان.
پاشان هه‌ر له شارۆچكه‌ى ڕزگارى سه‌رۆك وه‌زیران به یاوه‌ریى وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سێ خانه‌واده‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى به‌سه‌ركرده‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌ندین كه‌سیان له شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا له ده‌ست داوه و بوونه‌ته قوربانى و له پڕۆژه‌ى پێشترى دروستكردنى خانوو سوودمه‌ند بوون. نێچیرڤان بارزانى له ڕه‌وشى ژیان و بارى گوزرانیانى كۆڵیه‌وه و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان خۆشحاڵیى خۆیان بۆ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و سه‌ردانى خانه‌واده‌كانیان نیشان دا.
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌رردانه‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌ى گه‌رمان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان شارى كفرى له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌سه‌ركرده‌وه و سه‌ره‌تا گه‌شێكى به ناو شوێنه دێرین و شوێنه‌واره‌كانى كفرى و قه‌یسه‌رییه‌كانى كۆنى كفرى كرد و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌واره‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه گوێبیستى ڕه‌وشى شوێنه‌واره‌كان بوو. سه‌رۆك وه‌زیران لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به‌داداچوون بۆ ڕه‌وشى شوێنه‌واره‌كان بكه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ پڕۆسه‌یه‌كى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان و قه‌یسه‌رییه دێرینه‌كانى كفرى بكرێت.
دواى ئه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان و چین و توێژه‌كانى كفرى كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا قایمقامى كفرى ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى كفرى و پێداویستییه‌كانى شاره‌كه‌ى خسته ڕوو كه تیایدا چه‌ندین داواكارى و پێداویستیى قه‌زاكه و ناحیه‌كانى خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، له وته‌یه‌كدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كفرى شارێكى كۆن و دێرینه و پێویستى به خزمه‌تكردنه. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش دا كه ناوچه‌كه له ئه‌نفال و وێرانكردن پششكى شێره به‌ركه‌وتووه، بۆیه حكوومه‌ت به‌رنامه‌ى هه‌یه كه گرنگى به‌م سنووره بدات. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئیمڕ هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستییه‌كان بزانین و ئه‌وه‌ى له توانى حكوومه‌تدا هه‌بێ، بۆ ئه‌م شوێنه‌ى بكه‌ین. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یان كه ئه‌م شاره پێویستى به خزمه‌تى زیاتر هه‌یه و ئاماده‌بووانى دڵنیا كرده‌وه كه حكوومه‌ت خه‌مخۆره بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى ئاوه‌دانكردنه‌وه بگه‌یه‌نێته شاره‌كه و به دڵنیاییه‌وه چه‌ندین پڕۆژه له سنووره‌كه ئه‌نجام ده‌دات. ڕوونیشى كرده‌وه كه 28 ملیار دینار بۆ سنوورى كفرى و ناحیه‌كانى ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كان.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: "زۆر شه‌ره‌فمه‌ند و خۆشحاڵم به سه‌ردانى كفرى و به دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌وه هاتووین تا بزانین داواكارى و پێداویستییه‌كانى كفرى چین و به جددى له سه‌رى ڕابوه‌ستین و كارى بۆ بكه‌ین. ئێوه شایسته‌ى هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كن، شه‌هید و قوربانیى مه‌زنتان داوه، ده‌زانین كه هه‌ندێ شت كراوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ى كراوه تمووحى ئێمه نیه و ناوچه‌كه‌تان شایسته‌ى كار و پڕۆژه و خزمه‌تى زۆر مه‌زنه، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تدا بێت، بۆ ناوچه‌كه‌تان ده‌كه‌ین".




