ئه‌یاد عه‌لاویی :به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه کە زیندانییانی سه‌ر به عێراقییه و ره‌وتی سه‌در ئه‌شكه‌نجه‌دراون
ئه‌ياد عه‌لاويي سه‌رۆكي ئيئتيلافي عێراقييه رايگه‌ياند كه به‌ڵگه‌يان له‌به‌رده‌ستدايه له‌باره‌ي ئه‌شكه‌نجه‌داني زيندانياني سه‌ر به عێراقييه و ره‌وتي سه‌دريي له به‌نديخانه حكومييه‌كاندا.
عه‌لاويي له چاوپێكه‌وتنێكيدا كه دوێنێ (چوارشه‌ممه) له شه‌رقييه نيوزدا بڵاوكرايەوه، رايگه‌ياندووه كه "چه‌ندين حاڵه‌تي ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و پێشێلكردني مافي مرۆڤ له به‌نديخانه حكومييه‌كاني عێراقدا دژ به ئه‌نداماني ئيئتيلافي عێراقييه‌و ره‌وتي سه‌دريي ئه‌نجامدراون".
ته‌ئكيدشي كردۆته‌وه كه "له‌مباره‌يه‌وه به‌ڵگه‌ي له‌به‌رده‌ستدايه‌و دانپێدانانه‌كاني زيندانيانيش له‌به‌رده‌م ليژنه‌ي مافه‌كاني مرڤدا سه‌مێنراون‌و هه‌ندێكيان شوێنه‌واري ئه‌شكه‌نجه‌يان به جه‌سته‌وه دياره". جێي ئاماژه‌يه ئيئتيلافي عێراقييه به هه‌ماهه‌نگي له‌گه‌ڵ ره‌وتي سه‌دريي هه‌ڕه‌شه‌ي وه‌رگرتنه‌وه‌ي متمانه له حكومه‌تي ئێستاي عێراقي ده‌كات.




