به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌رفه‌تێكی ره‌خسان بۆ پرۆژه‌ی ستراتیجی له ناوچه‌كه

نوێنه‌ری ناوچه‌ی گه‌رمیان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان گروتینیكی تازه ده‌داته ناوچه‌كه و هۆكارێكه بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌وه‌ندی داره‌كان به گرفت و كه‌مو كورتی ئه‌و ناوچه‌یه.
ئه‌مرۆ 21/10/2012 له‌یه‌كه‌مین وێزگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان با‌رزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی وزاری له كابینه‌كه‌ی كه سه‌ردانی قه‌زای كه‌لاریان كردبوو به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكوومی به‌ردی بناخه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی داناله‌م باره‌وه ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری ناوچه‌ی گه‌رمیان له په‌رله‌مان به سایتی kdp.info راگه‌یاند كه سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وێستگه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت چونكه به‌شێك له ناوچه‌كه دابڕوایه له پرۆژه‌ی ستراتیجی ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌لكه‌وته‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه گوتی " ئێمه ده‌ست خۆشی له‌سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین و به‌و سه‌ردانه‌ی گروتینێكی تازه‌ی دایه پرۆژه‌كانی گه‌رمیان و چاومان له خزمه‌تی زیاتره".
گوتیشی " به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌رفه‌تێكی ره‌خسان بۆ پرۆژه‌ی ستراتیجی گه‌وره له ناوچه‌كه"




